دەرهێنەری ئەمریکی دەیڤید لینچ کۆچی دوایی کرد

دەرهێنەری ئەمریکی دەیڤید لینچ کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد   ...   دەرهێنەری ئەمریکی دەیڤید لینچ کۆچی دوایی کرد

دەیڤید لینچ دەرهێنەری ئەمریکی چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لینچ دەرهێنەری فیلمە دیارەکانی وەک "پیاوی فیل"، "مەخمەلی شین"، "کێوی لە دڵ" و "مولهۆڵاند درایڤ" بووە.

ئەو سینەماکارە لە ساڵی ١٩٩٠ خەڵاتی پاڵم دۆر لە کان بەدەستهێنا بەهۆی فیلمی "Wild at Heart".

لینچ چوار پاڵێوراوی ئۆسکاری هەیە کە شانازی بۆ دەکات، بەڵام هەرگیز خەڵاتی ئۆسکاری بەدەست نەهێناوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە