سەلوان مۆمیکا، پەنابەری عێراقی لە سوید بە گوللە کوژرا

سەلوان مۆمیکا، پەنابەری عێراقی لە سوید بە گوللە کوژرا
پەیامی کورد   ...    سەلوان مۆمیکا، پەنابەری عێراقی لە سوید بە گوللە کوژرا

بەپێی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی سوید، سەلوان مۆمیکا، هاووڵاتییەکی عێراقی کە بە سووتاندنی کۆپی قورئان ناسراوە، لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی هوفشۆ لە سۆدرتالیا لە باشووری ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵم تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە.

سەلوان مۆمیکا لە ساڵی ٢٠١٨  ڕۆیشتە سوید و لە ساڵی ٢٠٢١ ئیقامەی سێ ساڵەی وەرگرتووە. لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٣ بە سووتاندنی نوسخەی قورئان لە کۆبوونەوە گشتییەکاندا سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشا و کارەکەی بووە هۆی ناڕەزایەتی بەرفراوانی ووڵاتانی ئیسلامی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە