جیرارد ماڵئاوایی لە تۆپی پێی سەعوودیە دەکات

جیرارد ماڵئاوایی لە تۆپی پێی سەعوودیە دەکات
پەیامی کورد   ...   جیرارد ماڵئاوایی لە تۆپی پێی سەعوودیە دەکات

ستیڤن جیرارد یاریزانی ئینگلیز لە پۆستی سەرۆکی ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی ئەلئیتیقەی سەعوودیە لە کارەکەی دوورخرایەوە.
ڕۆژنامەی ئۆکازی سەعوودی ڕایگەیاند، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتیفاق بڕیاری دەرکردنی ستیڤن جیراردی داوە، دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەنجامێکی خراپی هەبووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتیفاق گەیشتە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی لە شوێنی ستیڤن جیرارد ڕاهێنەرێکی سەعوودی بگۆڕێت بۆ ئەوەی تا کۆتایی وەرزی ئێستای خولی پیشەگەرانەی ووڵاتەکە کاربکات. یانەی ئەلئیتیفاق بە کۆکردنەوەی ١٩ خاڵ لە پلەی ١٢ی ڕیزبەندی ١٨ تیپی پاڵەوانێتییەکەدایە. ئەم تیپە لە وەرزی ئێستای خولی پیشەگەری سەعوودیە لە ژێر سەرپەرشتی ستیڤن جیرارد سەرۆکی ڕاهێنەری سەعوودیە 8 دۆڕان و 4 یەکسانبوون و تەنها 5 بردنەوەی هەیە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە