پێشوازی سیناتۆری کۆمارییەکان لە بڕیاری ترامپ بۆ سەپاندنی سزا بەسەر کۆماری ئیسلامی دا

پێشوازی سیناتۆری کۆمارییەکان لە بڕیاری ترامپ بۆ سەپاندنی سزا بەسەر کۆماری ئیسلامی دا
پەیامی کورد   ...   پێشوازی سیناتۆری کۆمارییەکان لە بڕیاری ترامپ بۆ سەپاندنی سزا بەسەر کۆماری ئیسلامی دا

جۆنی ئێرنست، سیناتۆری کۆمارییەکانی ویلایەتی ئایووا، سوپاسی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای كرد لە بەرامبەر هەوڵەكانی کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەی دارایی هێزە نیابەتییەكانی کۆماری ئیسلامی.

سیناتۆر ئێرنست، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای سەبارەت بە سزا نوێیەکانی سەر بازرگانی نەوتی ئێرانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ساڵانێکە داوای زیندووکردنەوەی سیاسەتی "زۆرترین فشار" لە دژی ڕێژیمی ئێران دەکات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە