پەیامی کورد ... هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر میلیشیا حووسییەکان لە ناوچەکانی سەنعای پایتەختی یەمەن
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند : من فەرمانم داوە بە سوپای ئەمریکا ئۆپراسیۆنی سەربازی لەدژی حووسییەکان لە یەمەن دەست پێ بکات.
ترامپ بە حووسییەکانی ڕاگەیاند : کاتی ئێوە تەواو بووە و دەبێت هێرشەکانتان بوەستن، دۆزەخ بەسەرتاندا دەبارێت، شتێكی وا كە پێشتر نەتانبینیوە!
ترامپ دوای هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حووسییەکان ڕوو لە ڕژێمی ئێران ڕایگەیاند: پشتیوانی لە تیرۆریستانی حووسی دەبێ دەست بەجێ بوەستێت!
ترامپ لە پەیامەكەیدا ڕوو لە ڕژێمی ئێران نووسیویەتی: هەڕەشە لە گەلی ئەمریکا و سەرۆکەکەیان و ڕێڕەوی کەشتیوانی جیهانی مەکەن. "ئەگەر ئەوە بکەن، ئەمریکا ئێوە بە تەواوی بە بەرپرسیار دەزانێت و ئەمجارەیان میهرەبان نابین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە