پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا : هەڵکوتانە سەر بەلەمەکانی ئەمریکا لە کاریبی ‘نۆرمەکانی یاسای نێودەوڵەتی لادەدەن’
🔸وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان نۆئێل بارۆ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەو هەڵمەتانەی کە ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گومان لێکراوانی بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستی پێکردووە، هاوکات لەگەڵ یاسای دەریاوانیش دا ناگونجێت.
🔸 ناوبراو "نیگەرانی" خۆی لە گرژییە ناوچەییەکان دووپاتکردەوە و جەختی لەسەر ئیرادەی حکومەتی فەرەنسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان کردەوە، کە بە وتەی خۆی "ئەورووپای گرتۆتەوە."
🔸 لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمەکانی کاریبی و ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن کە پێدەچێت دەستیان لە بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هەبووە، زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە هێرشەکان دا کە ئیدانەکردنی بەرفراوانی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە