دوای ئەوەی ماکرۆن چاوی بە زێلینسکی کەوت، لە فەڕەنسا داوای دەست لەکارکشانەوەی ماکرۆن دەکەن

بەرواری بڵاوکردنەوە :
دوای ئەوەی ماکرۆن چاوی بە زێلینسکی کەوت، لە فەڕەنسا داوای دەست لەکارکشانەوەی ماکرۆن دەکەن
پەیامی کورد   ...   دوای ئەوەی ماکرۆن چاوی بە زێلینسکی کەوت، لە فەڕەنسا داوای دەست لەکارکشانەوەی ماکرۆن دەکەن

▫️نیکۆلاس دوپۆنت هێنین سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی تووندڕەوی " هەستەوە ، فەڕەنسا " لە فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داوای لە سەرۆکی فەرەنسا کرد دەست لەکار بکێشێتەوە دوای ئەوەی ماکرۆن بەڵێنی دا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕافال بگەێنێتە ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی.

▫️ئەو سیاسەتمەدارە فەرەنسییە نووسیویەتی: "بە چ پارەیەک؟ بێگومان بە پارەی ئێمە! شێتییەکی دیکە! دەبێت ماکرۆن لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە".

▫️تەلەفزیۆنی LCI ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئۆکراین 100 فڕۆکەی جەنگی ڕافال لە فەڕەنسا داوا دەکات. کۆشکی ئێلیزە بڵاویکردەوە، فەرمانی نزیکەی 100 فڕۆکەی جەنگی فەرەنسی لە یاداشتێکی لێکتێگەیشتندا هاتووە کە پێشتر لەلایەن ئێمانۆئێل ماکرۆن و زێلێنسکی سەرۆکی فەرەنسا واژووکراوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو بەڵگەنامەیە بۆ ماوەی "نزیکەی دە ساڵ" دانراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە