هەسەدە : گرووپەچەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق هێرشێکی نوێیان کردوەتەوە سەر هێزەکانیان

بەرواری بڵاوکردنەوە :
هەسەدە : گرووپەچەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق هێرشێکی نوێیان کردوەتەوە سەر هێزەکانیان
پەیامی کورد   ...   هەسەدە : گرووپەچەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق هێرشێکی نوێیان کردوەتەوە سەر هێزەکانیان

هەسەدە رایگەیاندوە، گرووپەچەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق هێرشێکی نوێیان کردوەتەوە سەر هێزەکانیان لە شارۆچکەی ئەبوو حەمام، لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزۆر، جەختیشیان کردووەتەوە ووڵامی گونجاوی هێرشەکەیان داوەتەوە.

هەسەدە ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێی دا هاتووە؛ لە هێرشێکی نوێ دا کە دەکەوێتە چوارچێوەی پەرەسەندن و ئاژاوەگێڕی، گرووپەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق چەند پێگەیەکی هێزەکانیان لە شارۆچکەی ئەبوو حەمام لە رۆژهەڵاتی لادێی دێرەزۆر کردەوە ئامانج.

ئاماژەیان بەوەش کردوە؛ هێزەچەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق بەردەوامن لە تۆپباران کردنی پێگە سەربازییەکان و ماڵە مەدەنییەکان بە بێ جیاوازی و راستەوخۆ بە مووشەک و چەکی قورس دەیانکەنە ئامانج.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە