پەیامی کورد ... دەستگیرکردنی بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا گەندەڵی قووڵی ئەورووپا ئاشکرا دەکات
◻️دیپلۆماتکاری پێشووی سربیا زۆران میلیڤۆجیڤیچ ڕایگەیاندووە، دەستگیرکردنی فێدریکا مۆگرینی سێبەرێک دەخاتە سەر هەموو دام ودەزگاکانی ئەورووپا و ئامێری سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا و بەتایبەتی لەسەر ئەو بڕیار و کارانەی لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەی دا گیراونەتەبەر.
💬 میلیڤۆیڤیچ ووتی : "ئەم جۆرە بارودۆخانە سیاسەتی دەرەوەی برۆکسل و ئەنجامە کۆتایی یەکانی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. ئێستا، هەموو ئەم ئەنجامانە لە ژێر چاودێری وورددان".
🟠 ئەو دیپلۆماتکارە سربییە ئاماژە بەوە دەکات کە گەندەڵی لە سیاسەتی یەکیتی ئەورووپادا بە هیچ شێوەیەک تازە نییە، بە وەبیرهێنانەوەی دۆسیە یاساییە بەردەوامەکان کە پەیوەندییان بە ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین و فەزیحەی دیکەوە هەیە، هەروەها بوودجەی گەورەی یەکیتی ئەورووپا لە ئۆکراین کە گەندەڵی تێیدا بەربڵاوە.
🟠 جەختیشی لەوە کردەوە کە تەنیا بەدواداچوونێکی وورد و بێ لایەن دەتوانێت قەبارەی تەواوی چالاکییەکانی مۆگرینی ئاشکرا بکات. ئەگەر ئەم پرۆسەیە بە باشی بەڕێوە نەچێت یان ئەگەر ئەکتەرە سەرەکییەکان بپارێزرێن، ئەوە متمانەی خودی یەکێتی ئەورووپاش لە مەترسی دایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە