پەیامی کورد ... فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق : هەفتەی داهاتوو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد دەکشێتەوە
▫️ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد دەست بە کشانەوە دەکەن و ئاماژەی بەوەدا کە ساڵی ٢٠٢٥ سەرکەوتنی بەرچاوی ئەمنی و کەم بوونەوەی بەرچاوی چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکانی بەخۆیەوە بینیوە.
▫️ عەمید جەنەڕاڵ قەیس ئەلمحەممەداوی، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند کە “لەمساڵ دا هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دا ٣٩ تیرۆریستیان کوشتووە” و جەختی لەوە کردەوە کە “ڕێژەی دزەکردن لە سنوورەکانی عێراق ەوە گەیشتووەتە سەدا سفر”.
▫️ ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی ٢٠٢٦دا تەواوکردنی گواستنەوەی بەرپرسیارییەتی ئەمنی پارێزگاکانی ماوەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ، هاوکات هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچە کێشە لەسەرەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە