داعش بەرپرسیارێتی کردەوەیەک لە دژی هەسەدە لە دێرەزۆر ڕادەگەیەنێت

بەرواری بڵاوکردنەوە :
داعش بەرپرسیارێتی کردەوەیەک لە دژی هەسەدە لە دێرەزۆر ڕادەگەیەنێت
پەیامی کورد... داعش بەرپرسیارێتی کردەوەیەک لە دژی هەسەدە لە دێرەزۆر ڕادەگەیەنێت


ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش"، دوێنێ یەکشەممە، بەرپرسیارێتی بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە گوندەواری دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سووریا گرتە ئەستۆ.

ئاژانسی ئەلیکترۆنیی "ئەعماق" کە لە ڕێکخراوەکە نزیکە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، "چەکدارانی ڕێکخراوەکە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بە چەکی ڕەشاش ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هەسەدەیان لە شارۆچکەی سالحییە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کردووەتە ئامانج".

ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو هێرشە بووەتە هۆی زیانگەیشتن بە ئۆتۆمبێلەکە و برینداربوونی ئەو سەرنشینانەی لە ناویدا بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە