مارک لوئین : “لەگەڵ ڕێژیمی ئێران مامەڵە نەکەین ؛ با لێی بدەین”
مارک لوئین، یەکێک لە ناسراوترین شرۆڤەکارانی ڕادیۆیی ئەمریکا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بە تووندی دژی هەر جۆرە دانوستانێک یان مامەڵەیەک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی وەستایەوە و داوای کرد کە هەنگاوی ڕاستەوخۆ و یەکلاکەرەوە دژی ڕێژیم بگیرێتەبەر.
نووسیویەتی:
“وەرن با لەگەڵ ڕێژیمی ئێران مامەڵە نەکەین؛ وەرن با لێی بدەین.”
ئەم هەڵوێستە ڕاستەوخۆ لە كاردانەوە بە لێدوانەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی دۆناڵد ترامپ بوو كە ووتبووی: "ئێمە دەبێت بگەینە ڕێككەوتنێك. ئەگەرنا، زۆر زیانبەخش دەبێت... ئەگەر ڕێككەوتن نەکەن، ئەوە چیرۆکێکی جیاواز دەبێت... دەبێت زۆر بە خێرایی ڕووبدات. من پێشبینی دەکەم لە ماوەی مانگی داهاتوودا."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە