مارکۆ ڕۆبیۆ : دەبێت ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و کورد جێبەجێ بکرێت و داعش بگوازرێتەوە بۆ عێراق

مارکۆ ڕۆبیۆ : دەبێت ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و کورد جێبەجێ بکرێت و داعش بگوازرێتەوە بۆ عێراق
  • مارکۆ ڕۆبیۆ : دەبێت ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و کورد جێبەجێ بکرێت و داعش بگوازرێتەوە بۆ عێراق

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێدا ستراتیژی واشینتۆن ی بۆ قۆناغی داهاتووی سووریا و مامەڵەکردن لەگەڵ تاران ئاشکرا کرد و جەختی لەسەر گرینگی ڕێککەوتنی لایەنەکان کردەوە.

پرسی سووریا و یەکخستنی هێزەکان
ڕۆبیۆ ئاماژەی بەوە کرد کە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا و فەرماندەی هەسەدە "مێژوویی" بوون. ڕایگەیاند کە سەرۆک ترامپ خوازیاری ڕاگرتنی شەڕە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە ئامانجی یەک خستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا. هەروەها جەختی کردەوە کە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی نێوان کورد و دیمەشق زۆر گرینگە و دەبێت ڕێککەوتنی هاوشێوە لەگەڵ پێکهاتەکانی تری وەک درووز، عەلەوی و بەدەوییەکانیش بکرێت.

دۆسیەی ئێران و ڕێگەی دیپلۆماسی
سەبارەت بە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران، ڕۆبیۆ ووتی : "باس لە لێدانی ئێران ناکەم، چوونکە سەرۆک ترامپ ڕێگەی دیپلۆماسی بە باشتر دەزانێت." ئاماژەی بەوەش کرد کە جەرد کۆشنەر و ستیڤ ڤیتکاف خەریکی ئامادەکاری کۆبوونەوەی گرینگن لەسەر دۆسیەی ئێران و چاوەڕێی ئەنجامەکانیان دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە