ئێران لە لیستی ڕەشی ئێف ئەی تی ئێف دا دەمێنێتەوە
ناوەندی نێودەوڵەتی “ئێف ئەی تی ئێف” لە دوایین کۆبوونەوەی گشتی خۆیدا ڕایگەیاند کە بەشێکی بەرچاو لە مەرجەکانی کۆماری ئیسلامی لەبارەی کۆنڤانسیۆنی پالێرمۆ و بەرەنگاربوونەوەی سەرچاوە دارایی یەكان قبووڵ نەکراوە و ڕێژیمی ئێران هەر لە لیستی ڕەش دا دەمێنێتەوە.
بەپێی بەیاننامەی ئێف ئەی تی ئێف، لە کۆی ١٠ مەرجی ڕێژیمی ئێران کە بۆ کۆنڤانسیۆنی نێونەتەوەیی پێشنیار کراوە، ٥ مەرجیان بەهۆی ناتەبا بوون لەگەڵ ستاندارەکانی ئەو ناوندە، قەبووڵ نەکراوە.
لە بەشێکی ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە "ئیران هەرلە لیستی ووڵاتانی مەترسیداردا دەمێنێتەوە".
مانەوەی ڕێژیمی ئێران لە لیستی ڕەشی ئەو ناوەندەدا بە واتای بەردەوامی فشارە دارایی و بانکییەکان دژ ڕێژیمە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە