دیپلۆماتەکانی ئەمریکا و عەرەبستان ، ڕێگاکانی زەخت و فشار بۆ سەر ئێران بۆ پێشگرتن لە هەژموونی تێرۆریستییان تاوتوێ کرد .
بە پێی ڕاپۆرتەکان و بە پێی قسەکانی یەکێک لە کارمەندانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە ڕایگەیاندووە ، دیپلۆماتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بەو رێکارانەی کە زیاتر فشار دەخاتە سەر ئێران ، لەگەڵ هاوتا سعوودیەکانی خۆیان وتوووێژیان کرد .
هەروەها بە ووتەی یەکێک لە بەرپرسانی ئەمریکا : " ئێمە لەگەڵ عەرەبستانی سعودیدا وتوووێژمان کردووە تاکوو بتوانین بە هەماهەنگی تەواوەوە ڕێکاری باش بگرینە بەر بۆ فشاری زیاتر بۆ سەر ئێران ، هەروەها لە سەر تێرۆری خەڵکی ووڵاتەکەی و تێروری خەڵکی ووڵاتانی دیکەش قسەمان کرد و وتوووێژمان کرد .
هەروەها بە ووتەی نوێنەری وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ، " عەرەبستانی سعوودی شەریکی سەرەکی لە هەوڵەکانی ئێمەیە بۆ لەناوبردن و فشار بۆ سەر ئێران .
لەم دیدارەدا " هەیئەتێکی تایبەت لە بەرپرسە باڵاکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە پێک هاتبوون لە بەرێوبەرایەتی جۆربەجۆری وەزارەتەکان بۆ تاوتوێ کردنی بارودۆخەکان لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوە ، وەزیری حکومەت ، وەزیری بەرگری ، وەزیری وزە ، بەرپرسی دەزگای ئەمنیەت و بەرپرسی دەزگای ئێستێخباراتی عەرەبستان سێ ڕۆژیان لەو وولاتە بەسەر برد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە