کۆنفرانسی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCTAD) ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢ مانگی دوای ململانێکانی دەریای سوورەوە کەشتیوانی لە ڕێگەی کەناڵی سوێزەوە بە ڕێژەی ٤٥% کەمی کردووە.
بزنس نووسیویەتی، ترانزێتی کەشتییە کۆنتێنەرەکان لە ڕێگەی کەناڵەکەوە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٦٧% کەمیکردووە.
لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمەوە بە ڕێژەی 39% کەمتر کەشتی بەو کەناڵەدا تێپەڕیون، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی 45%ی تۆن بارهەڵگرەکان و بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێڕەوی بازرگانی دەریایی کە پێشتر گرژبوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە