پەیامی کورد ... مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ووڵاتە کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و چاوی بە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئەو وڵاتە دەکەوێت.
باسی لەوەشکرد. لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا یەکێک بو لەو وڵاتانەی هەرزوو بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئێستا سەردانەکە ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ووتەی ئەو سەرچاوەیە، لەو سەردانەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و رۆڵی گرینگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا دەکرێت.
بەپێی میدیای فەرمی تورکیا، بارزانی سەرەتا لەلایەن مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشوازی لێدەکرێت، دواتر بڕیارە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنوسان بدەنەوە.
باسی لەوەشکردوە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاتژمیر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لێدەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە