درەوشانەوەی کچە وەرزشوانەکانی کورد لە کێبڕکێی ئاسیایی دا

درەوشانەوەی کچە وەرزشوانەکانی کورد لە کێبڕکێی ئاسیایی دا
پەیامی کورد     ...  درەوشانەوەی کچە وەرزشوانەکانی کورد لە کێبڕکێی ئاسیایی دا

 دوو کچە وەرزشوانی شاری کرماشان لە کێبڕکێی قارەمانی کاراتەی ئاسیا- قەزاقستان، دوو مەدالیای زێڕ و زیویان بەدەست هێنا.

لە کێبڕکێی قارەمانی ئاسیا، "ئاتوسا گوڵشادنژاد" کچە وەرزشوانی کرماشانی لە کێشی ٦١ کیلۆ، توانی بەسەر ڕکابەرەکەی خۆی سەربکەوێت و مەدالیای زێڕ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

"ئاتوسا" لە یەکەم کێبڕکێی خۆیدا لەگەڵ ڕکابەرە فیلیپینەکەی توانی شکستی پێ بهێنێت، هەروەها لە دووەم کێبڕکێدا توانی چوار بە سیفر لە ڕکابەرە هۆنگ کۆنگییەکەی بباتەوە و لە دوایین کێبڕکێدا، چوار بە سێ یاریزانی خانەخۆی شکست دا و مەدالیای زێڕی ئەو کێبڕکێیە و پلەی قارەمانی دەستەبەر کرد.

هەروەها "ستایش نادری" کچە کاراتەکاری کرماشانی لە ئاستی تەمەنی مێرمنداڵان، پاش شکستدانی ڕکابەرەکانی دیکە، توانی بچێتە قۆناغی کۆتایی و پاش دۆڕاندنی بە کاراتەکاری قەزاقستانی، پلەی دووەم و مەدالیای زیوی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە