ڕۆحانی : بەهێز بوونی چەکدارانی ئێران توانا و هێزی ووڵاتانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامە !!!

ڕۆحانی   :  بەهێز بوونی چەکدارانی ئێران توانا و هێزی ووڵاتانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامە !!!

پەیامی کورد  ...   حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران ڕایدەگەێنێت ئەرتەش و سوپای ئەم ووڵاتە لەبەرامبەر ووڵاتانی دراوسێ ، نەتەوەگەلی موسڵمان و قازانجەکانی نەتەوەیی " ئەوان دا نین بەڵکوو " لە بەرامبەر داگیرکەران بەرخۆدان دەکەن " .ئەو هەروەها ویلایەتەیەکگرتووەکان و ئیسرائیلی " دەماری کێشەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام " ناوبرد .

 سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ ١٨ی ئەیپریل لەگەڵ ڕێژەی سەربازی ساڵانەی ڕۆژی ئەرتەش لە ووڵاتەکەی ئەم ووتانەی پێشکەش کرد .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئاڵۆزییەکان لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ووڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە ساڵانی ڕابردووەوە و بە زیاد بوونی ڕەقەبەت لە نێوان تاران لە لایەکەوە و ڕیاز و هاوپەیمانەکانی لە لایەکی دیکەوە بە شێوەیەکی بێ وێنە زۆر زیادی کردووە .

ڕۆحانی خستنە لیستی تێرۆری سوپای پاسدارانی لە لایەن ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بە هەوڵێکی " بێ ڕێزی کردن بە نەتەوەی ئێران " ناوبرد و ووتی : " بەم هەوڵەی ئەمریکا هەموو بینییان کە خەڵک " زیاتر لە هەموو کات لە بەرامبەر دەوڵەتێکی فەریبکار یەکپارچە لەگەڵ سوپای پاسداران دا ڕاوەستان و هەمیشە یش دەمێننەوە و لە بەرئەوەی کە سوپاش هەموو کات لەگەڵ خەڵک بووە و بەردەوامیش لەگەڵ خەڵک دەبێت ."

عەرەبستانی سەعوودی ، ئیسرائیل بەحرەین و ئیماراتی عەرەبی زۆر ڕاشکاوانە لە بەرامبەر ئەم بڕیارەی دۆناڵد ترامپ لە دژی سوپای پاسداران پاڵپشتییان کرد .

سەرۆککۆماری ئێران بەهێز بوونی هێزە چەکدارەکانی ئێرانی توانا و هێزی ووڵاتانی ناوچەکە و هێز جیهانی ئیسلام ناوبرد .ئەو هەروەها داوای لە ڕابەرانی ووڵاتانی ةاوچەکە و جیهانی ئیسلام کرد تاکوو ئیسرائیل بەرەو پاش بەرنەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە