پەیامی کورد … ئەندامانی لەشی هاووڵاتییەکی کورد کە جەڵتەی مێشک لێیدابوو، بەخشرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە هۆی هەڵەی پزیشکی گیانی لە دەست دا و بنەماڵەکەی ئەندامانی لەشیان بەخشی بەوانەی کە پێویستییان پێبوو.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢ی مارسی ٢٠٢١) ناسر قارەمانی دێبۆکری، خەڵکی شاری بۆکان بە هۆی کەمتەرخەمیی لە کاتی نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت دا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەورێز گیانی لە دەست دا.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی قارەمانی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕاگەیاند کە، ناسر قارەمانی ڕۆژی ٢٩ی ڕێبەندان (١٧ی فێوریە) لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەتی تەورێز (نەخۆشخانەی شەمس) نەشتەرگەری بڕبڕەی پشتی کردووە و دوای نەشتەرگەرییەکە تووشی خوێنبەربوونی هەناو بووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە تووشی جەڵتەی مێشک ببێت.
پاش زیاتر لە ١٠ ڕۆژ مانەوە لە حاڵەتی کۆمادا، بنەماڵەکەی لە بڕیارێکی مرۆڤدۆستانەدا لە نەخۆشخانەی “ئیمام ڕەزا” ئەندامانی جەستەی ناوبراویان بەخشی بە پێنج کەسی دیکە و تەرمەکەی ڕۆژی ١٢ی ڕەشەمە لەگوندی حوسێن مامەی بۆکان ئەسپەردە کرا.
ناسر قارەمانی قارەمانی ٤٢ ساڵ، خێزاندار و و باوکی دوو کچ بووە و هەتا کاتی ئەم نەشتەرگەری هیچ نەخۆشییەکی تری نەبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە