پەیامی کورد ... ٢٠ کوژراو و بریندار لە الحدیدە ی یەمەن .
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی پاریزگای الحدیدە لە یەمەن ، لە کوژرانی ٤ کەس و بریندار بوونی ١٦ کەسی دیکە لە هێرشی تۆپخانەیی دا هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند کە لەم هێرشەدا لە مەحەللەی " الزهوور " شاری " الحدیدە " دا ڕوویداوە و لە ناو قوربانیان دا ژن و منداڵی ش دەبینرێن .
بە ووتەی ئەو بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی الحدیدە بەڵام نەخۆشخانەکانی ئەم پارێزگایە بە هۆی کەمبوونی کەل و پەلی دەرمانی و دەرمانەوە لە کێشەیەکی زۆر گەورەدایە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە