تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ٩٥٩٢ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش ٥٨٩  تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ٧ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٨٩ تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی بون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٧ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون هەڵەبجە ١ کەس، سلێمانی ١ کەس و لە دهۆکیش ٥ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.

No photo description available.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە