بەمەبەستی ئه‌وه‌ی سندوقەکانی دەنگدان بگوازرێنەوە بەغدا و سەرلەنوێ پرۆسەی بژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست بکرێتەوە، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت داوایەکی ئاراستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق كرد.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەعێراق (٢٤) ملیۆن و (٣٤٩) هه‌زار و (٣٥٧) هاووڵاتی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووە، بۆ به‌ڕێوه‌چوونیشی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق هه‌شت هه‌زار و (٩٥٩) ناوه‌ندی ده‌نگدان كرانه‌وه و زیاتر له (٥٠) هه‌زار چاودێری ناوخۆیی و زیاتر له (٢٠) رێكخراو و (٩٠٠) چاودێری نێوده‌وڵه‌تیش، چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان دەكرد.
جێی ئاماژەیە، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا (٣٢٠) حزب و هاوپه‌یمانی به‌شداربوون و حه‌وت هه‌زار و (٣٧٦) كاندیدیش ركابه‌ری یەكیان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی (٣٢٩) كورسی په‌رله‌مانی عێراق.
هەروەها له‌هه‌رێمی كوردستانیش سێ ملیۆن و (١٤٤) هه‌زار و (٧٣٠) هاووڵاتی مافی ده‌نگدانیان هەبوو.
هەر لە هەرێم (٢٧) قه‌واره‌ی سیاسی کە كێبڕكێیان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی (٤٦) كورسی په‌رله‌مان كرد، (٥٠٣) كاندیدیان هەبوو كه (٣٥٧)یان پیاون و (١٤٦)ی ئەو كاندیدانەش ئافرەتن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە