ناتانیاهۆ: حه‌ماس هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌

ناتانیاهۆ: حه‌ماس هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌

پەیامی کورد... ناتانیاهۆ: حه‌ماس هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، گروپی چەکداری حەماس بۆردومانی نەخۆشخانەی ئەلمعەمدانییەی کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، بیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیاندراوێکدا لە تۆڕی ئێکس (تویته‌ری پێشوو) بڵاویکردەوە، گروپی چەکداری حەماس بۆردومانی بۆردومانی نەخۆشخانەی ئەلمعەمدانییەی کردووە.

لایخۆشییەوە ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بۆ میدیا عەرەبییەکان باسی لەوەکرد حەماس موشەکێکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە بەڵام بە هەڵە مووشەکەکە بەر نەخۆشخانەکە کەوتووە.

ئەمشەو سوپای ئیسرائل بۆردومانی بەخۆشخانەی ئەلمعەمدانیەی کرد لە غەززە و بەهۆیەوە 500 کەس گیانیان لەدەستدا.

لە بەرەبەیانی7ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ گروپی چەکداری حەماس هەزاران موشەکی ئاڕاستەی ئاسمانی ئیسرائیل کرد و سەدان چەکداری چووە شارە ئیسرائیلییەکانەوە و گرژی و ئاڵۆزییە چەکدارییەکانی نێوانیان تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە