پەیامی کورد … کەرکووک/ تەرمی فەرمانبەرێکی UN دۆزرایەوە
سەرچاوە ئەمنیەكانی پارێزگای كەركوك ئاشكرایانكرد، فەرمانبەریکی بیانی لەناو بارەگای نێردەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە فڕۆكەخانەی كەركوك بە كوژراوی دۆزراوەتەوە.
میدیای عیراقی لەزاری سەرچاوە ئەمنیەكانەوە بڵاویانكردەوە، فەرمانبەرە بیانییەكە ناوی دكتۆر "رۆناڵد سانتۆس"ە و تەرمەكەی لەناو بارەگای نێردەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان، كە دەكەوێتە ناو فڕۆكەخانەی كەركوكەوە، دۆزراوەتەوە.
ئەو فەرمانبەرە فیلیپینییە و لەگەڵ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان كاری كردوە و لەكاتی دۆزینەوەشیدا چەقۆیەك لە تەنیشتیدا دۆزراوەتەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوە ئەمنیەكان، تائێستا دیار نییە ئەو كارمەندەی نەتەوە یەكگرتوەكان خۆی كوشتوە یاخود كوژراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە