پەیامی کورد ... فۆئاد حسێن سەبارەت بە داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و پاشهاتەکانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە .
فۆئا حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیاری سەرەتایی ئیدارەی ئەمریكا بۆ کشانەوە و داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا، لە بەرژەوەندی گەلی عێراقدا نییە.
بەگوێرەی راگەێندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، شەوی رابردوو، فۆئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ مایك پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجامداوە.
بەگوێرەی راگەێندراوەكە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو ووڵات و بڕیاری سەرەتایی ئیدارەی ئەمریكا بۆ کشانەوەی باڵیۆزخانەکە لە بەغدا گفتوگۆكراوە.
لەو بارەیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق نیگەرانی خۆی لە بڕیارەكە دەربڕیوە و رایگەیاندوە، ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندی گەلی عێراق نییە.
وەزیری دەرەوەی عێراق بە هاوتا ئەمریكییەكەی ڕاگەیاندووە ، چەندین رێوشوێنی ئەمنی و ڕێکخراوەیی و سیاسی و دیپلۆماسی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانە گیراونەتە بەر کە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەنجامێکی دیار و باشیان دەبێـت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە