پەیامی کورد ... سەرۆکی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری تووند دەداتە ئیمارات
سەرلەشکەر ی پاسدار موحەمەد باقری لە پەیامێکدا هۆشداری دا و ووتی : ئەگەر بێت و هەر ڕووداوێک لە ناوچەی کەنداوی فارس بێتە ئاراوە و ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران تووشی کێشە و ئاڵۆزی بکاتەوە ئێمە هەموو لە چاوی ووڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەبینین و قەبوولی ناکەین .
بە پێی ڕاپۆرتێک موحەمەد باقری سەرۆکی کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دانیشتنێک لەگەڵ فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکان و بەڕێوبەرانی میدیاکانی نەتەوەیی ووڵاتەکەی دا بە ئاماژەدان بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ڕایگەیاند : بە داخەوە لەم ڕۆژانەدا لەگەڵ شینی گەورە کە ئەویش درووست بوونی پەیوەندی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل دا بەرەوڕووین کە لەو پەڕی دڵگرانی و ناڕاحەتییە .
باقری هەروەها ووتی : بۆ ووڵاتی ئیمارات وەکوو ووڵاتێکی عەرەبی و موسڵمان پەیوەندییەکی لەم شێوەیە بە هیچ شێوەیەک جێگای قەبووڵ کردن نییە کە پەیوەندی سیاسی و ئابووری لەگەل ئەم ووڵاتە بە شێوەی ئاشکرا ڕابگەینێت .
بەو پەڕی ئاماژەدانەوە ڕایدەگەێنین نەتەوەی ئێران کاردانەوەی بەرامبەر بەم ووڵاتە لە بنچینەدا تووشی گۆڕانکاری دەبێت و هێزە چەکدارەکانی ئێران یش بەرامبەر بەم ووڵاتە بە جۆرێکی دیکە لەمەبە دوا لێکدانەوەی خۆی دەکات و ئەگەر بێت و هەر ڕووداوێک لە ناوچەی کەنداوی فارس بێتە ئاراوە و ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران تووشی کێشە و ئاڵۆزی بکاتەوە ئێمە هەموو لە چاوی ووڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەبینین و قەبوولی ناکەین .
هەروەها ووتی : لێرەوە ڕاسپاردەیان پێ دەکەین هەتاکوو درەنگ نەبووە ووڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی چاو بەم بڕیارەی خۆیدا بخشێنێتەوە و ڕێگاکە درێژە پێنەدات کە ئەمە بە زەرەر و زیانی ئەمنییەتی ناوچەکە و ووڵاتەکەی بێت کە ئەمە جێگای قەبووڵ کردن نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە