لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق : هیچ لۆژیكێكی تێدا نییه‌ هه‌رێم داواى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى له‌ به‌غدا بكات

لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق : هیچ لۆژیكێكی تێدا نییه‌ هه‌رێم داواى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى له‌ به‌غدا بكات

پەیامی کورد    ...    حسێن عقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، ڕاده‌ستكردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌غدا به‌مه‌رجى ئه‌وه‌یه‌ قه‌رزه‌كانى هه‌رێم بدرێته‌وه‌، به‌ڵام هیچ لۆژیكێكی تێدا نییه‌ داواى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى له‌ به‌غدا بكات.
عقابى له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ووتوویه‌تی "له‌ هه‌رێمى كوردستاندا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى فیدراڵى بوونى نییه‌، له‌كاتێكدا كورد به‌شێكن له‌ پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی".
ووتیشى "ڕاده‌ستكردنى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم به‌ به‌غدا به‌مه‌رجى ئه‌وه‌یه‌ قه‌رزه‌كانى هه‌رێم بدرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ساڵى 2003ه‌وه‌ تا ساڵى 2016 كوردستان بڕى 108 تریلیۆن دینارى وه‌رگرتووه‌".
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عیراق باسى له‌وه‌شكرد، هیچ لۆژیكێكی تێدا نییه‌ هه‌رێم داواى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى له‌ به‌غدا بكات به‌بێ ئه‌وه‌ى رێگه‌ به‌ حكومه‌تى ناوه‌ندى بدات ده‌سه‌ڵاته‌كانى له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمدا په‌یڕه‌و بكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە