شەش کچی مێرمنداڵ لە شاری جوانڕۆ دەستبەسەر کراون

شەش کچی مێرمنداڵ لە شاری جوانڕۆ دەستبەسەر کراون

پەیامی کورد... شەش کچی مێرمنداڵ لە شاری جوانڕۆ دەستبەسەر کراون

لەم ڕۆژانەی دوایدا، ٦ مێرمنداڵی کچی خەڵکی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە نێوەکانی کیمیا عەلی مورادی، سەندووس یەعقووبی، هێرۆ نووری، ئێلینا ڕەنجبەر، ڕەها سەبووری و سارا کەرەمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کیمیا عەلی مورادی، سەندووس یەعقووبی، هێرۆ نووری، ئێلینا ڕەنجبەر، ڕەها سەبووری سارا کەرەمی کە هەموویان تەمەنیان ١٧ ساڵە، لەم ڕۆژانەی دواییدا دوای هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر یەکێک لە قوتابخانەکانە دواناوەندییەکانی کچان لە جوانڕۆ دەستبەسەرکراون.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەمم شەش کچە مێرمنداڵە لەبەردەستدا نییە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە