پەیامی کورد ... سەرچاوەگەلی نافەرمی هەواڵ لە دەست بەسەرکردنی مەهدی جەهانگیری برای جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەندیخانەی تاران دەدەن .
هەندێک سەرچاوەگەلی میدیایی و گەیاندنی هەواڵی نافەرمی هەواڵ لە دەستبەسەرکردنی مەهدی جەهانگیری برای جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی تارانی گەورە دەدەن .
جەهانگیری ئابووریناس ، بانکدار و سەهامداری گشتی بانکی گەشتیاری یە .
ئەو بە تاوانی چاقاخ کردنی پسپۆڕانەی پارە " ئەرز " بە بەهای ٦٠٧ هەزار و ١٠٠ میلیۆن یۆرۆ و هەروەها ١٠٨ هەزار دۆلار و بە بەهای ڕیاڵی ئێرانی ٢٦ میلیارد و ٨٢١ میلیۆن و ٤٨٠ هەزار ڕیال بە هۆی ڕاگواستنی ئەرز بە شێوەی نایاسایی بۆ دەرەوەی ووڵات مەحکووم بە دوو ساڵ بەند و دەست بەسەرداگرتنی پارە قاچاخ کراوەکەی و غەرامەی ٤ بەرامبەری بەها دەست بەسەرداگیراوەکانی بە ڕیاڵی ئەرزی قاچاخ بە واتا ٤ بەرامبەری ٢٦ میلیارد ڕیاڵ مەحکووم کراوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە