کەشناسی هەرێم پێشبێنی بارینی باران دەکات

کەشناسی هەرێم پێشبێنی بارینی باران دەکات

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ئەگەری نمەبارانیش هەیە لە ناوچە شاخاویەکان.

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 37 پلە دەبێت و نزمترین 27 پلە دەبێت و سبەی لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ئەگەری نمەبارانیش هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەمڕۆش لە سلێمانی بەرزترین 33 پلە و نزمترین 23 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە لە دهۆك بەرزترین 36 پلە و نزمترین 23 پلە دەبێت و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەباران لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 38 پله‌ی سه‌دی و نزمترین 28 پلە دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە