پەیامی کورد... لە پارێزگای میسان هەشت کەس کوژران
دوو هۆزی پارێزگای میسان بە شەڕ هاتن و هەشت کەسیان لە یەکتر کوشت، شەڕەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتییە.
دەزگا ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرایان کرد کە شەڕەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئایاری 2022 لە ناحیەی عوزێر ڕویداوەو تیایدا چەکی سووک و مامناوەند بەکارهاتووە.
بەپێی ئاماری بەرایی هێزە ئەمنییەکان، تا ئێستا هەشت کەس لە هەردوولا کوژراون و شەڕەکە پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتی و دوژمنداریی کۆنی نێوان هەر دوو هۆزەکەوە هەیە.
دەزگا ئەمنییەکان لەبارەی وردەکاریی شەڕەکەوە دەڵێن، چەند چەکدارێک لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لە دوو کەس کردووە و بەهۆیەوە شەڕ و پێکدادان سەریهەڵداوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە