٢٢ ئەندامی تۆڕی ئەلقاعیدە لە هیلمەند لە لایەن ئەرتەش ەوە کوژران

٢٢ ئەندامی تۆڕی ئەلقاعیدە لە هیلمەند لە لایەن ئەرتەش ەوە کوژران

پەیامی کورد      ...    ٢٢ ئەندامی تۆڕی ئەلقاعیدە لە هیلمەند لە لایەن ئەرتەش ەوە کوژران .

لە دەرئەنجامی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئەرتەش ، لە ویلایەتی هیلمەند لە شیبە دوورگەی هیند ٢٢ ئەندامی تۆڕی ئەلقاعیدە کوژران .

بە پێی ڕاپۆرتێک قەول ئۆردووی ٢١٥ ی میووند ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی مەی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵنامەیەک ڕایگەیاندووە کە ئەم ژمارە لە ئەندامانی تۆڕی ئەلقاعیدە لە دەرئەنجامی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئەرتەش لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هیلمەند کوژراون .

لە زاری ئەم هەوالنامەیە ، ئەم کەسانە هاووڵاتی پاکستان ین و لە ویلایەتی پەنجاب ی ئەم وولاتەوە هاتوون .

لە هەمان حاڵدا ، قەول ئۆردووی ٢١٥ ی میووند پشتڕاتی کردووەتەوە کە ئەم کەسانە سەر بە تۆڕی ئەلقاعیدە لە کۆی ١٠٦ شەڕکەری ئەوان کوژراون کە لە دەرئەنجامی ئۆپراسیۆنی ئەم هێزانە بۆ سەر مۆڵگەکانی گرووپی تاڵیبان کوژراون .

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قەول ئۆردووی ٢١٥ ی میووند ڕایگەیاند کە لانیکەم ١٠٦ شەڕکەری تاڵیبان لەوانەش ٨ فەرماندەی ئەوان یان لە دەرئەنجامی ئۆپراسیۆنی ئەرتەش لە ڤێلسوالیهای نەهرئەلسەراج ، ناوە ، لەشکەرگا و گەرمەسێری هێلمەند کوژراون .  

هەروەها لە دەرئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنەی ئەرتەش ، ٣٧ شەڕکەری ئەم گرووپە ش بریندار بوونە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە