پەیامی کورد... گهنجێكی كورد له ژێر ئهشكهنجهی هێزه ئهمنییهكانی ئێران گیانی له دهستدا
لاوێکی کاسبکاری کورد بە ناوی پوویا بابایی، خەڵکی شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، دوای تەقەی هێزە ئهمنییهكان لە ئۆتۆمبێلەکەی و دەستبەسەرکردنی ناوبراو لەلایەن ئەو هێزانەوە، بەهۆی ئەشکەنجەوه گیانی له دهستدا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، رۆژی هەینی 8ی ئهیلولی 2023، گەنجێکی کاسبکاری کورد بە ناوی پوویا بابایی، تەمەن 26 سال خەڵکی گوندی پیرباوە-ی سەر بە شاری جوانڕۆ و دانیشتووی ئەو شارە، دوای هەفتەیەک دەستبەسەربوون و خەوێندران لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان، بەهۆی ئەوەی کە ئازار گەیاندن بە مێشکی و شکانی بڕبڕەی پشتی، گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کاسبکارە کوردە هەفتەی رابردوو لە نزیک شاری حومەیل لە پارێزگای کرماشان، لە کاتێکدا کە بەبێ هیچ جۆرە بارێک بەرەو شارەکانی باشووری ئێران دەچوو، لە ناوڕێگەدا هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە تایەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە کردووە و پاش راگیرانی ناوبراو بە شێوەیەکی نامرۆڤانە، دەستبەسەریان کردووە و سەرەڕای ئەوەش بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان داوە، کە بەم هۆیەوە مێشکی ئازاری پێگیشتووە و بڕبڕەی پشتیشی شکاوە، دواتر دەستبەسەرگەدا هەر بەم هۆکارەوە گیانی لەدەست دا.
دوای کوشتنی پوویا بابایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، هاوژینی ئەو هاووڵاتییە کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە، تووشی نەخۆشی بووە و ئێستاش لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی چڕوپڕی پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
بەپێی زانیارییەکان، "ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری جوانڕۆ گوشاری خستووەتە سەر بنەماڵەی بابایی کە نابێت لە مزگەوت پرسە بەڕێوە ببەن. هەروەها هەڕەشەی ئەوەشیان لەو بنەماڵەیە کردووە کە نابێت هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان لە راگەیانددا بڵاو بکرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە