یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک پەسەند کرا

یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک پەسەند کرا

پەیامی کورد... یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک پەسەند کرا

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادە بوونی ٢٧٣ ئەندام کۆبووەوە بۆ دەنگدان لەسەر یاسای پاڵپشتی بە پەلە بۆ ئاسایشی خۆراک.

پاش گفتوگۆ کۆی یاساکە خرایە دەنگدانەوە و پەسەند کرا کە پێشتر چەند بڕگەیەکی گۆڕانکاری تێدا کرابوو.

لەپاش پەسەندکردنی یاساکە حاکم زاملی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: پەسەندکردنی ئەم پرۆژەیە دەستکەوتێکی گەورە و سەرکەوتنە بۆ بەدەستهێنانی مافی هەژارەکان و چینە پەراوێز خراوەکان و ئەوانی تر.

تەئکیدشیکردەوە، لیژنە پەیوەندیدارەکان چاودێری میکانیزمی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە دەکەن کە تەرخانکراوە، ئامانجی ئەم یاسایە پشتیوانیکردنی چینی هەژارە کە ڕەنگی داوەتەوە لەناو فۆرمی خۆراک و زیادکردنی مووچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان سوودمەند دەبن لێی، جگە لەوەی کەرتە خزمەتگوزارییەکانی تری حکومەت سوودی لێ دەبینن.

پاشان موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بڵاوی کردەوە، پەسەندکردنی یاساکە سەرکەوتنێکی ترە بۆ چاکسازی، بۆ هەموو لایەکیش ڕوون بووەوە کە پەرلەمانی عێراق هێندە بەهێزە کە لە ساڵەکانی تردا وێنەی نەبووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە