پەیامی کورد ... پڕۆژەی چاككردنەوەی ڕێگای كۆیە - ھەولێر دەستی پێكردووە و لە ئێستادا قۆناغێكی باشی بڕیوە، قایمقامی شارۆچكەی كۆیەش دەڵێت، نزیكەی پانزە ڕۆژی دیكە رێگای كۆیە - دێگەڵە تەواو دەبێت و رێگای دێگەڵەش بۆ ھەولێر دەستی پێكردووە.
٢٢ی ٦ی ٢٠١٩، لە ڕاگەینراوێكدا قایمقامیەتی قەزای كۆیە ئاگاداری سەرجەم ھاووڵاتیان و شۆفێرانی كردەوە، كە ڕێگای كۆیە - ھەولێر نۆژەن دەكرێتەوە، بۆیە بۆ ئۆتۆمبێلی بچووك ڕێگای ھەیبەت سۆڵتان ـ سماقووڵی بەكار بھێنرێت و هەروەها بۆ ئۆتۆمبیلی بارھەڵگریش ڕێگای سێگرتكان ـ بەستی شەلغە بەكار بھێنرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە