ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر نووسراوێک بۆ عەبادی دەنێرت

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر نووسراوێک بۆ عەبادی دەنێرت

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند بۆ كردنەوەی رێگاكان و فرۆکەخانەی هەولێریش، سبەی نووسراوێك ئاڕاستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەن.

 

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر پێشنیازی ئەوان، حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە رەزامەندییان لەبارەی كردنەوەی هەردوو رێگای كەركووك و مەخموور نیشان داوە، بۆ كردنەوەی رێگاكان و فرۆکەخانەی هەولێریش، سبەی نووسراوێك ئاڕاستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەن.

لە كۆبوونەوەی رابردووی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێردا، بە زۆرینەی دەنگی ئەنجوومەن پێشنیازێك پەسەند كرا بۆ ئەوەی هەردوو رێگای هاتوچۆی نێوان هەلێر بۆ مەخموور و هەولێر بۆ كەركووك بكرێنەوە و، دواشیان لە حكوومەت كرد هەرچی زووترە ئەو رێگیانە بكاتەوە، چونكە لە دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەرەوە ئەو رێگایانە داخراون.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر عەلی رەشید، راگەیاند، "دوای پێشنیازی ئێمە، وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوە و بڕیارە هەردوو رێگای هەولێر بۆ مەخموور و هەولێر كەركووك بكرێنەوە، بڕیارەكەیش تاكلایەنەیە و بڕیارە هەر ئەم حەفتەیەیش رێكاری كردنەوەی رێگاكان بگرنە بەر و بكرێنەوە، بۆیە پێشنیازەكەی ئێمە پەسەند كراوە".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە