پاش نزیکەی دوو مانگ لەڕاگرتنی، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان‌دا لەشاری سلێمانی دەستیپێکردەوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، عوسمان عەلی لێپرسراوی دابەشکردنی نەوتی ناو شاری سلێمانی ڕایگەیاندووە، کە لە کۆی (٤٠) تا‌نكه‌ر نه‌وت کە بڕیارە لەبه‌غداوه بگاتە سلێمانی، تائێستا بەشێکی گەیشتووەو لە دوێنێ شەممەوە دابەشکردنەکە دەستیپێکردووەتەوە و (٧٥٠) هەزار لیتر دابەشکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە له مه‌ڵبه‌ندی پێنجەوە ده‌ستیان بهدابه‌شكردنی نەوت كردووەتەوە و تا نه‌وتیان له‌به‌رده‌ستدا بێت به‌رده‌وام ده‌بن لە دابەشکردنی.
لێپرسراوی دابەشکردنی نەوتی ناو شاری سلێمانی دەشڵێت، به‌هۆی كه‌می بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی له به‌غداوه دێت، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه خاوه، به‌ڵام ئەوان ناوه‌ستن و هه‌ر بڕێك به‌ده‌ستیان بگات ده‌ستبه‌جێ دابه‌شیده‌كه‌ن.
تائێستا لەشاری سلێمانی لە کۆی (١١) مەڵبەند تەنیا چوار مەڵبەند نەوتی دوو ساڵ پێش ئێستایان بەسەردا دابەشکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە