پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێکی گرینگ لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان
لە راگەێندراوێكدا بەرێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان، رەتیدەكاتەوە كە تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دوابخرێن و رایدەگەێنێت، ھەندێك پەیجی ساختە نووسراوێكی شێوێندراویان بەناوی وەزارەت بڵاوكردووەتەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە:..
دوێنێ شەو ۳۰ ی ٦ی ۲۰۲۰، هەندێک پەیج نووسراوێکی شێوێندراو و تەزویریان بەناوی وەزارەتمان بڵاوکردەوە سەبارەت بە دواخستنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ۱۲ی ئامادەیی، بەهەموو لایەک رادەگەینین ئەو نووسراوە راست نییە، داواکارین مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و خانەوادەکانیان هەواڵ و بریارەکانی وەزارەت لە کەناڵە میدیاییە فەرمیەکانی وەزارەت وەربگرن کە بریتین لە کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی و وێب سایتی وەزارەت و چەناڵی فەرمی وەزارەت لە ڤایبەر و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە ناسێنراوە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووک. دەربارەی ئەو پەیج و ئەکاونتە فەیکانەش کە هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە و کاریگەری خراپ لەسەر دەروونی قوتابیان دادەنێن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەماهەنگیمان هەیە بۆ رووبەرووکردنەوەیان بە دادگاکان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان ـ وەزارەتی پەروەردە
۱ ی ۷ ی ۲۰۲۰
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە