ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی جووڵای ٢٠١٨ ، کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە بینای پارێزگای کوردستان بە ئامادە بوونی فەتاحی بەرپرسی لقی چواری دادگای ئینقلابی سنە بۆ کار و باری جێبەجێ کردنی سزاکان بەڕێوە چوو ، عەزیز حەیدەری بەرپرسی زیندانی ناوەندی سنە، بەهمەن موراد نیا پارێزگاری سنە، مەلەکی نوێنەری وەزارەتی ئێستێخبارات و نوێنەری ئێستێخباراتی سوپا لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادە بوون و هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتە ئەمنیەتییەکانی زیندانی سنە و هەرەوەها جێبەجێ کردنی سزای لە سێدارەدانی رامین حسێن پەناهی خرایە بەر باس.
بە پێی ڕاپۆرتێکی تایبەت کە ، بە دەستمان گەیشتووە نوێنەری وەزارەتی ئێستێخبارات و نوێنەری ئێستێخبارات " هەواڵگری " سوپا لەم کۆبوونەوەیەدا داواین کردوە بەوەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان بەستێنی گونجاو بخولقێنن بۆ ئەوەی هەرچی زووترە سزای لە سێدارەدانی رامین حسێن پەناهی جێبەجێ بکرێت و لەهەمانکاتدا بەر بە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لەم بارەوە بگیردرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە