پەیامی کورد... چارەنووسی دوو برای خوێندکاری کورد نادیارە
دوو برای خوێندکاری خەڵکی سەقز بە ناوەکانی راژین قادری و ئاروین قادری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری رەفسەنجان سەر بە پارێزگای کرمان فڕێندراون چارەنووسیان نادیارە.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە 15ی تشرینی 2022، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو برا خوێندکارەی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ئاروین قادری و راژین قادری و بەشێویەکی توندوتیژانە هەردووکیانیان دەستبەسەر کردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای لێدانی ئەو دوو برایە لە کاتی دەستبەسەرکردنیان، دەستیان بەسەر مۆبایلەکانیشیاندا گرتوون.
ئاروین قادری خوێندکاری قۆناخی دکتۆرای بەشی میکانیکییە و راژین قادری خوێندکاری بەشی یاسایە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج رۆژ بەسەر رفاندنی ئەو دوو برایە، هیچ زانیارییەک له بارهی چارەنووس و شوێنی راگیرانیان لەبەردەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە