پەیامی کورد ... ئەڵمانیا/ خۆپێشاندانێک دژ بە ڕێژیمی ئێران بەڕێوەچوو
بەبۆنەی شەرمەزار کردنی کوشتاری زیندانییانی سیاسیی لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە کە ٣٠ ساڵ پێش ئەنجام درا، لە وڵاتی ئەڵمانیا خۆپێشاندانێک بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ٥ی ئەیلوول،کانوونی پەنابەرانی ئێرانی لە ئەڵمنیا و ناوەندی داکۆکی لە خەباتی دێموکراتیکی ئازادیخوازانی ئێران و کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "بێرلین"، خۆپیشاندانێکیان لە دژی جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە برد.
لەو خۆپیشاندانەدا چەندین پەیام و وتار بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئاڵمانی لەلایەن کەسایەتی و لایەنەکانی بەشدارەوە خوێندرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە