مۆرگان ئۆرتێگاس : جارێ گەمارۆوەکانی سەر تورکیا ئاشکرا ناکەین

مۆرگان ئۆرتێگاس   :  جارێ گەمارۆوەکانی سەر تورکیا ئاشکرا ناکەین

پەیامی کورد    ...    ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند، تا ئێستا له‌سه‌ر جۆری گه‌مارۆكانی سەر تورکیا هه‌ڵسه‌نگاندنێك نییه‌ و پێشتریش رایناگه‌ینن.

مۆرگان ئۆرتێگاس، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دژایەتی وڵاته‌كه‌ی بەرامبەر بە توركیا به‌هۆی كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی S-400ه‌وه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژانامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "تا ئێستا له‌سه‌ر جۆری گه‌مارۆكان بۆ سه‌ر توركیا هه‌ڵسه‌نگاندنێك نییه‌ و پێشتریش رایناگه‌ینین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە به‌پێی یاساكانی ئه‌مریكا دۆخه‌كه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و هه‌موو بژارده‌كانی تاوتوێ ده‌كه‌ن، ده‌رئه‌نجام هه‌ر شتێك بێ ئێمه‌ به‌ ئاشكرا لێره‌ رایده‌گه‌ینین".

هەینی رابردوو، 12ی جووڵای ، رادەستكردنی سیستمی ئێس-400 بە توركیا لە لایەن ڕووسیاوە دەستیپێكرد و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، ئەوەش سەرەڕای بەرهەڵستی و هۆشداریە توندەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە، سەرەڕای ئەوەی ووڵاتانی ئەندام لە ناتۆ ئەو چەكە بە مەترسی بۆ سەر هاوپەیمانیەكە هەژماردەكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە