لە مێژووی هیچ ووڵاتێکدا خائین وەکوو هۆشیار عەبدۆڵلا و هاونۆچەکانی دووبارە نابنەوە " ئەمەیە کوردایەتی و ووڵاتپارێزی

لە مێژووی هیچ ووڵاتێکدا خائین وەکوو هۆشیار عەبدۆڵلا و هاونۆچەکانی دووبارە نابنەوە " ئەمەیە کوردایەتی و ووڵاتپارێزی

پەیامی کورد      ...   لە مێژووی هیچ ووڵاتێکدا خائین وەکوو هۆشیار عەبدۆڵلا و هاونۆچەکانی دووبارە نابنەوە " ئەمەیە کوردایەتی و ووڵاتپارێزی "

ئەم کابرایە کە ناوی هۆشیار عەبدۆڵڵا یە چەندین ساڵەی بە ناوی نەتەوە و نەژادی کوردەوە لە بەغدا دەلەوەڕێت کە چی ئێستا تەنانەت کە بەغداش ، لایەنگری خاڵەکانی هەرێم دەکات ئەم ناخ فرۆشی نا کوردە پێچەوانەی دەستوورەکانی عێراق یش بەیانات دەردەکات و ڕەخنە لەوەش دەگرێت بە ئەو پەڕی بێ شەرمییەوە ئەو خاڵانەی کە لە دژی کوردیش بەکار هاتوون و پەسەند کراون باسی لێوە دەکات 

ئێستاش بۆ من پرسیارە مرۆڤ تا چ ئاستێک دەتوانێ ئەوەندە ڕەزیل و داماو بێت کە بیەوێت ووڵاتەکەی بن دەستە و کۆیلەی دەستی دوژمنان بکات ئەی ئەوە لە بیریان کرد ئەو ووڵاتێک کەناوی عێراق ە بە هەزاران گەنج و لاوی ئەم ووڵاتەیان بێ سەروشوێن و تەفر و توونا کرد . بابەتی مووچە سەری ئەم میللەتەی لە قوڕنا بە داخەوە !!!

ئا لەم دۆخە ناهەموار و ناخۆشەی کە نە تەنیا هەرێمی کوردستان بەڵکوو هەموو جیهانی شی گرتووەتەوە ئەم نەزان و گێل و خۆپەرست و ووڵاتفڕۆشانە دەست لە کارەکانیان هەڵناگرن هەرجارە بە بڕ و بیانوویەک دەستوور و فەرمانەکان بە ناڕەوا ناو دەبەن

هۆشیار عەبدۆڵڵا ، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ووڵامەكەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ رێككەوتن لەگەڵ هەرێم رایگەیاند،"ئێستا تۆپ لە قاچی حکوومەتی هەرێم بەگشتی و وەزارەتی داراییەکەیەتی بەتایبەتی"

هۆشیار عەبدۆڵڵا، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی،"ئێستا تۆپ لە قاچی حکومەتی هەرێم بەگشتی و وەزارەتی داراییەکەیەتی بەتایبەتی کە وەڵامبدەنەوە ئایا رونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق راستە یاخود نا؟ بەڵام بۆ ئەوەی راستیی لای هەموان رون بێ گرنگە بە گشتیی و قسەی گشتی وەڵام نەدەنەوە، بەڵکو خاڵ بخەنە سەرپیتەکان تا وێنەکە ڕون بێت."

راشیگەیاندوە،"ووڵامەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ حکوومەتی هەرێم ، جەخت کردنەوەیە لەسەر هەموو ئەو راستیانەی سەبارەت بە نەبوونی هیچ نیەتێکی جیددی حکوومەتی هەرێم بۆ رێکەوتن لەگەڵ بەغداد و کۆتاییهێنان بە کێشەی مووچەی فەرمانبەران پێشتر باسمان کردوە و بە ڕاشکاوی رایگشتی کوردستانمان لێ ئاگادارکردۆتەوە."

دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق راگەێندراوێكی لەسەر رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، حکوومەتی فیدڕاڵ لەبەرامبەر گەیشتن بە رێککەوتن لەپێناوی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان نەرمی زۆری نواندوە، لەو چوارچێوەشدا وەک مافێکی دەستوری بۆ چاودێریکردنی داهات و خاڵە گورمییەکان، پێشنیازکرا بە گوێرەی مادەی 114ی دەستوور چاودێری لەسەر خاڵە سنوورییەکانی هەرێم دابنرێت، بەڵام حکوومەتی هەرێم نەرمی پێویستی نەنواندوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بۆیە بەرپرسیارکردنی حکوومەتی عێراق بە نەناردنی شایستە داراییەکانی بەر لە ئەنجامدانی رێککەوتن لێکدانەوەیەکی نابەرپرسیارانەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە