پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : ووڵاتانێکی زۆرتر لە کارەکەی ئیمارات پەیڕەوی دەکەن
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : سبەی میوانداری " مایک پۆمپێئۆ " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دەکەم و باوەڕم وایە کە ووڵاتانێکی زیاتر لە کارەکەی ئیمارات پەیڕەوی بکەن .
ئەمانە دەرئەنجامی سیاسەتگەلێکە کە من لە ماوەی چەندین دەیەدا بەرەو پێشەوەم بردووە . هەندێک ئەمەیان بە دکتۆرین ی ناتانیاهوو بە واتا " ئاشتی بۆ ئاشتی " ناو دەبەن .
ئاشتی لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سوود و بەرژەودنی زۆری بەدواوە دەبێت ئێمە چاوەڕێی سەرمایەگوزاری گەلێکی بەرفراوانین .
سبەی لەگەڵ ووڵاتێکی دیکە جگە لە ئیمارات لە قودس چاوپێکەوتنمان دەبێت کە دواتر لە میدیاکان دا بڵاو دەکرێتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە