بەپەلە ... " کەیکی زەرد گوازرایەوە دەمەزراوە ناوەکییەکەی ئێسفەهان لە ئێران "

بەپەلە ... " کەیکی زەرد گوازرایەوە دەمەزراوە ناوەکییەکەی ئێسفەهان لە ئێران "

پەیامی کورد  ...  دووهەمین باری کەیکی زەرد درووست کراو لە کۆمەڵگای پیشەسازی شەهید ڕەزایی نەژاد ی ئەردەکان بە دامەزراوەکانی ناوەکی شاری ئێسفەهان گواسترایەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دووهەمین بار کەیکی زەرد ی کۆمەڵگای پیشەسازی شەهید ڕەزایی نەژاد ی ئەردەکان بە ڕێژەی ٣٠ تەن ئەمڕۆ بەرەو دامەزراوەکانی ناوەکی شاری ئێسفەهان گواسترایەوە .

  ئەم بارە ٣٠ تەنییە لە مەعدەن ی یۆرانیۆمی ساغەندی ئەردەکان بە دەست هاتووە کە دوای تێپەڕاندنی چەندین مەرحەلە درووست کردن بۆ گواستنەوە بەرەو ئێسفەهان ئامادە کرا .

بەرپرسی ڕێكخراوی ووزەی ناوەکی لەمبارەوە ڕایگەیاند " لە ڕاستای بەڕیوەبردنی ٤٠ ەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئێران ، لە کۆمەڵگای پیشەسازی شەهید ڕەزایی نەژاد ی ئەردەکان بە ڕێژەی ٣٠ تەن ئەمڕۆ بەرەو دامەزراوەکانی ناوەکی شاری ئێسفەهان گواسترایەوە .  

عەلی ئەکبەر شاڵحی ڕایگەیاند : ڕێژی هەڵگرتنی ئەم دامەزراوەیە تەواوەو و لە چوارساڵ و نیوی ڕابردوودا چالاکی جیددی ئەنجام دراوە .

کەیکی زەرد کە بە ناوی " ئۆرانیا " " Urania " ش ناسراوە لە ڕاستیدا خاکی مەعدەنی یۆرانیۆمە کە لە دوای تێپەڕاندنی مەرحەلەی جوداکردنەوە و درووست کردنی پێویست لە بەردی مەعدەنی درووست کراوە و دوورییەکی زۆری هەیە لەگەڵ بەکارهێنانی لە بۆمبی ئەتۆمی دا .

کەیکی زەرد ناوێکە کە بە ئۆکسیدی یۆرانیۆم دەگۆترێت کە بۆ درووست کردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو  بە کار دەهێنرێت و بە گشتی بۆ درووست کردنی سووتەمەنی ڕئاکتۆری ناوەکی کاربەری هەیە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە