پەیامی کورد... کەشناسی عێڕاق : سبەی باران دەبارێت
ئەمڕۆ چوار شەممە، دەستەی كەشناسی، كەش و هەوای عێراقی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی كردووە سبەی نمە بارانێک ببارێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٦ـی ١٠ـی ٢٠٢٢، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، كە كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی پێنج شەممە كهش و هەوا ئاسمان ساماڵ دەبێت و ڵەگەڵ بوونی تۆپەڵە هەور و بارینی نمە بارانێک لە ناوچەکانی وڵاتەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەولێر پلەکانی گەرما لە ١٧ دەستپێدەکات تا ٢٩ پلە بەرز دەبێتەوە وە لە سلێمانیش لە ١٣ دەستپێدەکات تا ٢٨ پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما بۆ سبەی پێنج ٣٨ پلەی سەدی دەبێت وە نرمترین پلەی گەرمیش ١٣ پلەی سەدی دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە