پەیامی کورد ... ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بانگەوازێكی بڵاوكردەوە و داوای لەو ٨٤ گەشتیارە كرد كە لە فرۆكە قەتەرییەكەدا بوون كە تووشبووی كۆرۆنای تێدابوە و ئاگاداری كردنەوە بەزووترین كات پەیوەندی بە تیمەكانی تەندرووستییەوە بكەن.
دەقی بانگەوازەكە:
بانگەوازێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە
دوای ئەوەی فرۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانی قەتەری کە٨٥ گەشتیاری ھەڵگرتبوو لە کاتژمێر ١٠:٤٩ خولەکی بەیانی ٢٠٢٠/٣/١٢ لە دەوحەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ، بەداخەوە دوایی پشکنین دەرکەوتووە کە یەکێک لە سەرنشینەکان تووشبووی ڤایرۆسی کــۆرۆنــــایە
بۆیە تکامان وایە سەرجەم سەرنشینەکانی تری ناو فڕۆكەكە كە ژمارەیان ٨٤ گەشتیاری بەرێزە ، بەزووترین کات پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی تەندرووستی یەوە و ناو ناونیشانی تەواویان پێبدەن بەمەبەستی سەردان کردنتان لەماڵەکانی خۆتان بۆ وەرگرتنی سامپڵ بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و پێدانی رێنمایی تەندرووستی پێویست تا ئەوکاتەی ئەنجامەکانیان ڕادەگەێنین
تێبینی: ناو و زانیاری تەواوی سەرنشینان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پارێزراوە، بۆیە داواکارین هاوکاری تیمەکانی تەندرووستی بن .
بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
٢٠٢٠/٣/١٣
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە