دوای ئەوەی لە ڕۆژی 29-04-2018 ده‌سته‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، كوژرانى قاسم زوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌رى دارایی له‌نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له به‌غدا راگەیاند. پەرلەمانتارێک دەڵێت "گومانه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند گروپێكی حەشدی شەعبی هه‌یه، كه ده‌ستیان له‌كوشتنى ئه‌و به‌رپرسه هەبێ".
ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە لەبارەی ئەو بەرپەرسەی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە "ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه له‌نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له به‌غدا به‌به‌رچاوى خێزانه‌كه‌یه‌وه كوژرا، بەنیاز بووە ناوى بندیوارهكانى نێو میلیشیاكه ئاشكرا بكات".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاندووە "له‌نێو ناوچه‌یه‌كی پارێزراوى وه‌كو كه‌ڕاده له به‌غدا، ئه‌و شێوازه بۆ كوشتنى قاسم زوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌رى دارایی میلیشیاى حه‌شد جێبه‌جێ كرا، گومانى زۆر له‌سه‌ر خوی حەشد دروست کردووە”.
لەبارەی ئاشکراکردنی لایەنی جێبەجێ کاری ئەو تاوانە پەرلەمانتارەکە رایگەیاند "گومانه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند گروپێك هه‌یه، كه ده‌ستیان له‌كوشتنى ئه‌و به‌رپرسه بووه و پێموانییە لێكۆڵینه‌وه له دۆسیە، بتوانرێ تاوانباران ئاشكرا بكه‌ن و بیانده‌ن به دادگا".
شایانی باسە رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی ئاشكرای كردووه كه كوژرانی قاسم زوبه‌یدی ، به‌رێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه بووه چونكه ناوبراو نه‌هێنییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌باره‌ت به مووچه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دركاندووه
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە