پەیامی کورد ... ڤلادیمیر پووتین پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جۆ بایدن دەکات
ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا سەرکەوتنی جۆ بایدنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا پیرۆزبایی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دوای دەرئەنجامەکانی دەنگەکانی بەربژێری حێزبی دیمۆکرات جۆ بایدن بە تێکڕای ٣٠٦ دەنگ و هاوڕەقیبەکەی لە کۆماریخوازەکان بە ٢٣٢ دەنگ توانی ببێتە سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان و وەکوو سەرۆککۆماری نوێی ئەمریکا بناسرێت .
شەشەمی جانیوەری دەرئەنجامی دەنگدان لە کۆنگرە پشتڕاست دەکرێتەوە .
پووتین هیوای سەرکەوتنی بۆ جۆ بایدن خواست و ڕایگەیاند کە ڕووسیا و ئەمریکا دەتوانن سەرەڕای کێشە و جیاوازییەکانی نێوانیان زۆرێک لە کێشە و چاڵێنجەکانیان حەل و چارەسەر بکەن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە